Dr Abdulwahid Medical Team

The Official Youtube Channel of Dr.AbdulWahid Medical Team

Dr Abdulwahid Medical Team

ئەو هۆرمۆنانە چین کە لەلایەن ڕژێنی غوددەی دەرەقییەوە دەردەدرێن؟

ڕژێنی غوددەی دەرەقی دوو هۆرمۆنی سەرەکی دەردەدات کە بریتین لە تایرۆکسین (T4) و تایئایۆدۆتایرۆنین (T3). ئەم هۆرمۆنانە لە ڕێگەی بەکارهێنانی ئایۆدین لە خواردەمەنییەکانەوە دروست دەکرێن. ڕژێنەکە هۆرمۆنێکی تریش بە ناوی کالسیتۆنین دەردەدات کە بەرپرسە لە ڕێکخستنی ئاستی کالسیۆم لە خوێندا.

گرنگی ئەم هۆرمۆنانە چییە؟
ئەم هۆرمۆنانە ڕۆڵێکی بنەڕەتییان هەیە لە ڕێکخستنی زیندەچالاکی (Metabolism)، واتە چۆنیەتی بەکارهێنانی وزە لەلایەن خانەکانەوە. هەروەها کاریگەرییان هەیە لەسەر پلەی گەرمی لەش، لێدانی دڵ، گەشەی مێشک لە منداڵدا و تەنانەت ڕێکخستنی باری دەروونی و خولی مانگانەی ئافرەتان.

ئەگەر ڕێژەی ئەم هۆرمۆنانە زیاد بکات چی ڕوودەدات؟

زیادبوونیان دەبێتە هۆی چالاکبوونی غوددە (Hyperthyroidism). لەم کاتەدا هەموو پڕۆسەکانی لەش خێرا دەبن؛ نەخۆش هەست بە لێدانی توندی دڵ، دابەزینی کێش سەرەڕای زۆر خواردن، ئارەقکردنەوەی زۆر، لەرزی دەست، دڵەڕاوکێ و تێکچوونی خەو دەکات.

ئەگەر ڕێژەی ئەم هۆرمۆنانە کەم بکات چی ڕوودەدات؟
کەمبوونەوەیان دەبێتە هۆی تەمەڵی غوددە (Hypothyroidism). لێرەدا پڕۆسەکانی لەش خاو دەبنەوە؛ نەخۆش هەست بە ماندوێتی بەردەوام، زیادبوونی کێش، هەستکردن بە سەرما، وشکبوونەوەی پێست، قەبزی و خەمۆکی دەکات.

بەشی چارەسەری نەخۆشییەکانی غوددەی دەرەقی و گرێکانی سەرومل لە تیمی پزیشکی د. عبدالواحد، بۆ بوونی هەر پرسیارێک یان تۆمارکردنی ناو سەردانی ئەم لینکە بکەن:
m.facebook.com/thyroid.cli/
#DAMT_Thyroid    #DAMT_HeadAndNeck
#Dr_Abdulwahid_Medical_Team
#پڕۆفیسۆر_دکتۆر_عبدالواحد
#𝗗𝗿_𝗔𝗯𝗱𝘂𝗹_𝗪𝗮𝗵𝗶𝗱

3 weeks ago | [YT] | 62

Dr Abdulwahid Medical Team

چارەسەری شێرپەنجەی مەمک
بەپێی قۆناغەکەی

چارەسەری شێرپەنجەی مەمک بەپێی قۆناغی شێرپەنجەکە جیاوازە.

قۆناغی یەکەم: لابردنی گرێ شێرپەنجەییەکە بە نەشتەرگەری، پاشان چارەسەری تیشکی دوای نەشتەرگەرییەکە. هەروەها چارەسەری هۆرمۆنی بۆ هەندێک جۆری شێرپەنجەی مەمک بەکاردێت.

قۆناغی دووەم: نەشتەرگەری، چارەسەری کیمیایی هەندێک جار پێش نەشتەرگەری دەدرێت، هەندێک جار دوای نەشتەرگەری، چارەسەری تیشکی لەدوای نەشتەرگەری، هۆرمۆنیش بۆ هەندێک جۆری شێرپەنجە بەکاردێن.

قۆناغی سێیەم: چارەسەری کیمیایی یەکەم چارەسەرە بۆ بچووککردنەوەی وەرەمەکە، پاشان نەشتەرگەری لابردنی وەرەمی شێرپەنجەیی، چارەسەری تیشکی دوای نەشتەرگەری، چارەسەری هۆرمۆنی بۆ هەندێک لە جۆرەکانی شێرپەنجە.

قۆناغی چوارەم: چارەسەری کیمیایی، چارەسەری هۆرمۆن، چارەسەری تیشکی, هەموویان دەکرێت بەکاربهێنرێت بۆ باشترکردنی ژیانی نەخۆشەکە.

بەشی نەخۆشییەکانی مەمک و گرێکانی ژێرباڵ لە تیمی پزیشکی د.عبدالواحید، بۆ بوونی هەر پرسیارێک یان تۆمارکردنی ناو سەردانی ئەم لینکە بکەن:
m.facebook.com/cli.breast/

#DAMT_Breast
#Dr_Abdulwahid_Medical_Team

3 weeks ago | [YT] | 45

3 weeks ago | [YT] | 30

Dr Abdulwahid Medical Team

ئایا چارەسەرکردنی ناسۆری کلێنچکە بە ڕێگای LORD تەقەڵ ( دوورینە)وەی بۆ ئەکرێت؟

چارەسەرکردن بە شێوازی LORD کرانەوەیەک لەسەر ڕووی پێستەکە دروست دەکرێت بەئەندازەی لابردنی کیسەکانی ناسۆر کە لە ژێر پێستەکەوەن، پاشان داپۆشنەوەی برینەکەیە، ڕۆژانە پاکردنەوە (تەداویکردن)ی برینەکەیە تا داخستنەوەی.واتە بە بێ دوورینەوە و تەقەڵ.
بەڵام لە حاڵەتی ئەوەی کە نەخۆشەکە خوێن بەربوونی هەبێت، بەمەبەستی وەستاندنی خوێن بەربوونەکە تەقەڵی ناوەکی بەکاردەهێنرێت، کە پێوست بەلابردن ناکات و خۆی شیدەبێتەوە.

بەشی چارەسەری ناسۆری کلێنچکە:
0770‌9570006 ، 07509570006 (سلێمانی)
07501883444 ، 07701883444 (هەولێر)
07702079090 ، 07502079090 (کەرکوک)
* لە تیمی سلێمانی؛ ستافێکی ئافرەت تایبەتە بە نەخۆشییەکانی کۆم.

ناونیشان؛
* سلێمانی: تاوەری تەندروستی سمارت (نهۆمی 5) - شەقامی سەرەکی مادام میتراند (مەجید بەگ) تەنیشت زانکۆی سلێمانی (کەمپی ناوشار).
* هەولێر: نەخۆشخانەی بەلسەم - شەقامی گوڵان (40)م پشت ژووری بازرگانی هەولێر بەرامبەر کۆنسلخانەی تورکیا.
* کەرکوک/ئیسکان-نزیک نەخۆشخانەی ئازادی-بەرامبەر بەنزیخانەی ئیسکان-کلینکی سمارت.

#DAMT_PNS
#Dr_Abdulwahid_Medical_Team
#دکتۆر_عبدالواحد #𝗗𝗿_𝗔𝗯𝗱𝘂𝗹_𝗪𝗮𝗵𝗶𝗱

1 month ago | [YT] | 53

Dr Abdulwahid Medical Team

بە مەبەستی چارەسەرکردنی ئەو چارەخوازە خۆشەویستانەی کە باری تایبەت و دەگمەنیان هەیە، بەرواری (14/1/2025) لیژنە پزیشکییە فرەپسپۆڕییەکانی تاوەری تەندروستیی سمارت ( Multidisciplinary Teams ) کۆبوونەوە.
لە هەردوو لیژنە پزیشکییەکەدا چەند کەیسێکی جیاوازی چارەخوازان بینران، دوای هەڵسەنگاندنێکی ورد بڕیاری گونجاو و دروستیان بۆدرا لە لایەن پزیشكانی ئەندامانی لیژنەوە.

#DAMT_MDT
#DAMT_Breast
#DAMT_Thyroid
#DAMT_HeadAndNeck
#Dr_Abdulwahid_Medical_Team

1 month ago | [YT] | 106

Dr Abdulwahid Medical Team

کوردانی خۆشەویستمان لە وڵاتی بەریتانیا ئاگادار دەکەینەوە کە کۆڕێکی ئیمانی ساز دەکرێت بۆ بەڕێز (پڕۆفیسۆر دکتۆر عبدالواحد) لە شاری لیڤەرپووڵ.

ڕۆژی شەممە
بەرواری (3_1_2026)
شوێن:مزگەوتی صلاح الدین
کاتژمێر (7:30)ی دوای عیشا

شوێنی تایبەت بۆ خوشکان ئامادە کراوە.

1 month ago | [YT] | 173

Dr Abdulwahid Medical Team

بەیانی (1/1/2026) إن شاء الله کلینیکەکەمان کراوەیە.

#Dr_Abdulwahid_Medical_Team

1 month ago | [YT] | 110

Dr Abdulwahid Medical Team

بە مەبەستی چارەسەرکردنی ئەو چارەخوازە خۆشەویستانەی کە باری تایبەت و دەگمەنیان هەیە، بەرواری (31/12/2025) لیژنە پزیشکییە فرەپسپۆڕییەکانی تاوەری تەندروستیی سمارت ( Multidisciplinary Teams ) کۆبوونەوە.
لە هەردوو لیژنە پزیشکییەکەدا چەند کەیسێکی جیاوازی چارەخوازان بینران، دوای هەڵسەنگاندنێکی ورد بڕیاری گونجاو و دروستیان بۆدرا لە لایەن پزیشكانی ئەندامانی لیژنەوە.

#DAMT_MDT
#DAMT_Breast
#DAMT_Thyroid
#DAMT_HeadAndNeck
#Dr_Abdulwahid_Medical_Team

1 month ago | [YT] | 95

Dr Abdulwahid Medical Team

ئەمڕۆ | الیوم
کردنەوەی کلینیکی سمارت/ کەرکووک لە سەرپەرشتی پ. د. عبدالواحد.

افتتاح عيادة سمارت في كركوك بإشراف أ. دكتور عبدالواحد

📱07702079090
07502079090
📍ناونیشان:کەرکوک-نزیک نەخۆشخانەی ئازادی-بەرامبەر  بەنزینخانەی ئیسکان-کلینیکی سمارت

📱07702079090
07502079090
📍 العنوان: كركوك – قرب مستشفى آزادي – مقابل محطة تعبئة إسكان / عيادة سمارت.⁩

#Dr_Abdulwahid_Medical_Team

1 month ago | [YT] | 181

Dr Abdulwahid Medical Team

📢مژدە…
ڕۆژی شەمە پرۆفیسۆر دکتۆر عبدالواحد بەفەرمی کلینیکی سمارت دەکاتەوە لە کەرکوک

07702079090
07502079090

📍ناونیشان:کەرکوک-نزیک نەخۆشخانەی ئازادی-بەرامبەر بەنزینخانەی ئیسکان-کلینیکی سمارت

📢بشرى سارة…
يوم السبت البروفيسور دكتور عبدالواحد رسميا سيفتح عيادة سمارت في كركوك

07702079090
07502079090
📍 العنوان: كركوك – قرب مستشفى آزادي – مقابل محطة تعبئة إسكان / عيادة سمارت.

#Dr_Abdulwahid_Medical_Team

1 month ago | [YT] | 105